سودانی: سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی لەپێناوی عێراقێكی دیموكراتدا تەرخانكرد

لە ساڵرۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، “سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی لەپێناوی عێراقێكی دیموكراتدا تەرخانكرد و هاوكات پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد رێوڕەسمێك لە ساڵرۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رێكخرا و تێیدا محەمەد شیاع سودانی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی عێراقێكی دیموكراتدا تەرخانكرد و كەسایەتییەكی بەهێز و كاریگەری هەبوو و رووبەرووی بەعس و دیكتاتۆرییەت بووە.

وتیشی، “دەمەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە و پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان”.

هەر لە وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كێشانەی رووبەڕووی هەرێمی كوردستان و عێراق بوونەوە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و رێگا نادەین سەروەریی خاكی عێراق پێشێلبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share