ئەمڕۆ هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا؟

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و یەكێك لە بڕگەكانیشی تایبەتە بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە.

پرۆژەیاساكە پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە، لەم مانگەدا دوو جار خرایە بەرنامەی كارەوە بۆ دەنگدانی كۆتایی لەسەری، بەڵام ژمارەیەك پەرلەمانتار رێگرییان بۆ دروستكرد.

لەبارەی دەنگدان بە پرۆژەكە، بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر ئەو پرسە پێشتر گفتوگۆ لەگەڵ فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق كراوە.

دوێنێش چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ “دوو کاری گرنگمان هەیە، یەکەمیان دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دووەم کۆنگرەی حزبەکەمان، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی هەڵەبجەی بەلاوە گرنگتر بووە، بۆیە داوامانلێکراوە ئێمە بگەڕێیینەوە بەغداد و بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەین”.

ئاشکراشیکرد، “بە هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕگەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گەڕێندرایەوە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەر بۆیە ئامادەبوونی ئێمەش لە دانیشتنەکەدا ئەولەویاتی ئێمەیە”.

بابەتی پێشتر

رۆژی سێشەممە پشووە

بابەتی دواتر

د.مەجید محەمەد: پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share