لە بەغدادەوە پەیامێكی دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردووەتەوە كە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە وەربگرن.

مامۆستا نەجمەدین محەمەد ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەردانەكەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیانكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان كە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەوەربگرن.

راشیگەیاند، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردووەتەوە كە سیستمی مووچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت كە ئەوەش هەنگاوێكە بۆ جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كێشە سیاسییەكان و بتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

كارەكانی سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە 3 كەسدا و دوو ژن گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: مانگانه‌ 300 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاده‌كه‌ى دیار نیه‌

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناهه‌قیه‌كى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر سلێمانى ده‌كرێت، ده‌شڵێت، پێشتر نەوت بە كەمتر له‌ 20…
Total
0
Share