دڵنیایی لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە سلێمانی دەدرێت

وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی دڵنیایی لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەدات و ئاشکرایدەکات پابەندن بە رێنماییەکان.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە لە مێژە رێنماییمان بۆ کارکردنی هۆڵی بۆنەکان دەرکردووە و کاری پێکراوە و سەرجەم هۆڵەکانیش مەرجەکانیان جێبەجێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو هۆڵەی هەر دیکۆرێک یان پێكهاتەیەک لە دروستکردنیدا بەکارهاتبێت مەترسی سووتانی لەسەربێت سەرەتا بە خاوەنی هۆڵەکەمان لابردووە جگە لەوەش پابەندمانکردوون بەوەی دەبێت چەند دەرگایەکی دەربازبوونیان تێدابێت، ئەوجا مۆڵەتی کارکردنمان پێداون”.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی دهۆک بەکارهێنانی یاری ئاگرینی لەسەرجەم هۆڵی بۆنەکان و هۆتێل و رێستۆرانتەکان قەدەغەکرد.

ئەمانە لە کاتێکدان شەوی سێشەممە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

 

 

بابەتی پێشتر

بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد

بابەتی دواتر

مێسی یاریی نەکرد و مەیامیش دۆڕاندنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share