بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرە هەریەك لە کۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی دووەمی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەم دەستیپێكرد، سەرەتا بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك هەڵبژێردرایەوە.
دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامان هەریەك لە کۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداریی 600 ئەندام و میوانانی کۆنگرە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد.
رێوڕەسمی دەستپێكی كۆنگرە بە بەشداریی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەید عەممار حەکیم، حەیدەر عەبادی، رەیان کلدانی و موسەننا سامەرایی و چەندین میوانی دیکە دەستیپێكرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.