لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت: سه‌رپێچیكردن له‌ سلێمانی كه‌میكردووه‌

به‌پێی ئاماری رۆژانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌رپێچی لەلایەن فرۆشیار و خاوەنكارانەوە كه‌میكردوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت، له‌ كۆی سه‌ردانه‌كانی ئه‌مڕۆ‌یاندا ته‌نها 17 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و هەشت پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیه‌وه‌ چاودێری وردی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كات كه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی به‌پێی پسۆڕی خۆیان پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ ده‌كه‌ن رۆژانه‌ له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.

وتیشی، “كۆی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان زیاتر بووه‌ له‌ 220 شوێن، له‌و ژماره‌ ته‌نها 17 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و هەشت پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ تۆماركراون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیكردن له‌ سلێمانی”.

له‌لایه‌ن 45 لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌چوودا گیراوه‌ كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن، رێكان جەمال وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكانیان له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن و به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكانی هاوڵاتیان ده‌كەن كه‌ له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانكردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی یان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

تەلار لەتیف: سبەینێ كاتژمێر 11 كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

رۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share