عەلی عەلاق بڕیاری نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو تەواوی مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار و دەشڵێت، “دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە 1320 دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت”.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار سیستمێكی پارێزراوە و لە ئێستادا زۆرینەی بازرگانەكان پەنایان بۆ سەكۆی ئەلیكترۆنی بردووە بە مەبەستی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی.

راشیگەیاند، ساڵی داهاتوو مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار لە هەمانكاتدا دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە 1320 دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share