كەمێك پێش ئێستا بەهای دۆلار لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لەو نووسینگانەی بە شەوان كراوەن و ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن بەهای دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەكاتێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بە 154 هەزار و 500 دیناربووە.
بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.