تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ‎بەهۆی نۆژەنكردنەوە و قیركردنی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎بەهۆی نۆژەنكردنەوە و قیركردنی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو تا رۆژی پێنجشەممە تونێلەكە بەربەستدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان رێگای سەرشاخ بەكاربهێنن تا كاتی تەواوبوونی نۆژەنكردنەوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share