بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینی چڕەوە سێ کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە لانیکەم سێ کەس بەهۆی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە کە بەشێک لە وڵاتەکەی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.

میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن، “لانیکەم سێ کەس لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوجستان گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا سەدان کەس چاودێریی پزیشکییان وەرگرتووە بەهۆی زریانی تۆز و خۆڵەوە”.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگاکە وتی، “لەم هەفتەیەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە” و “لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا هەزار و 346 کەس داوای هاوکاریی پزیشکییان لە نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان کردووە.”

پێشبینییەکان کە لەلایەن سەنتەری کەشناسیی وڵاتەکەوە بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکەن کە “پێشبینی دەکەن بای بەهێز و زریانی تۆز بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی كوشتنی سولەیمانی.. ئێران و ئەمریكا كامیان دەستپێشخەرن بۆ جەنگ؟

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەمریكا بەنیازە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ئامانج بگرێت، لەبەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاسداران بەدووری…
Total
0
Share