ڕۆژنامەیەكی كوەیتی: سوپای پاسداران موشەك و درۆن دەگوازێتەوە بۆ عێراق

ڕۆژنامەیەكی كوەیتی ئاشكرایكردووە، سوپای پاسدارانی ئێرانی موشەك و فرۆكەی بێفڕۆكەوان دەگوازێتەوە بۆ عێراق.

ڕۆژنامەی قەبەسی كوەیتی لە ڕاپۆرتێكیدا كە ئێوارەی دوێنێ شەممە 26ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، “سوپای پاسدارانی ئێران دەستیكردووە بە گواستنەوەی موشەكی جۆری ئارش و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێرانی بۆ عێراق”.

ڕۆژنامەكە لە چەند سەرچاوەیەكی ئێرانییەوە زانیارییەكانی وەرگرتووە، ئاشكرایان كردووە، “پرۆسەی گواستنەوەی ئەو چەكانە بۆ عێراق بە دوو قۆناغ بووە، سەرەتا لە تارانەوە گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەی كەوسەر، دواتر بۆ عێراق گواستراونەتەوە”.

لە ڕاپۆرتەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، “فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران ئەو موشەك و فڕۆكە بێفڕۆكانەی نەخستووەتە ژێر دەستی گروپە عێراقییەكان، بەڵكو لە چەند پێگەیەكی سەربازیی خۆی لە عێراق لەژێر چاودێرییەكی چڕدا لە كۆگا دایناون”.

لەگەڵ ئەو چەكانەدا، ئێران دوو یەكەی شارەزای ناردووە بۆ عێراق كە ئەفسەری سوپای پاسدارانی تێدان، شارەزان لە هەڵدانی ئەو موشەكانە و بەكارهێنانی درۆنەكان، وەك لە ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامە كوەیتییەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
زیاتر ببینە

تەنها وەرگری ڤاکسینەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆیان هەیە بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن

بەپێی وتەیەکی وەزیری تەندروستیی سعودییە، ئەو کەسانەی ئەمساڵ دەتوانن بەشداری فەریزەی حەج بکەن، پێویستە ڤاکسینە بەریتانی و ئەمریکییەکانیان…
Total
0
Share