دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 140 پارچەی مۆبایل دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ مۆبایلیان دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ مۆبایلی له‌ دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن  مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران بەناوەکانی (د، د، م – م، ف، خ) بە بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.

بابەتی پێشتر

قاسم ئەعرەجی بەرەو هەولێر بەڕێکەوت

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ماددە پاککەرەوەکان دەدرێت.. پێکهاتەی شێرپەنجەییان تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
Total
0
Share