وتەبێژی كۆنگرەی یەكێتی هەواڵە چەواشەكار و ناڕاستەكان ئاشكرادەكات

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەر زانیاری و هەواڵێك لەسەر كۆنگرە به‌ فه‌رمی بڵاونەكرابێتەوە، “راستنین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێنابەسترێت”.

تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هەر زانیاری و هەواڵ و پێشبینییەك لەسەر كۆنگرە ئەگەر لە كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی یەكێتی یان راستەوخۆ و بەڕاشكاوی لەلایەن وتەبێژی كۆنگرەوە بڵاونەكرابێتەوە، راست نین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێنابەسترێت.

بڕیارە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 27ی ئەیلول لە قەلاچوالان كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە بەشداریی 600 ئەندام ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
Total
0
Share