وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمە تازەکەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەڵوەشاندەوە

دوای ئەوەی بەشێک لە جوتیارانی هەرێم گلەیان لە ڕێنمای و نوسراوی فۆڕمە تازەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ کردبوو، ئەمڕۆ 27 ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمەکەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، کە تێیدا هاتووە، “بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی فۆرمە تازەکەی وەرگرتنەوەی پلانی ساڵانەی گەنمی جوتیاران”.

ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای بەدواداچوون و گوێگرتن لە کێشە و داواکاری رۆژانەی جوتیاران بەتایبەتی ئەوانەی گرفتیان هەبوو بە هۆی وەرەسەی خێزانی، لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ئەو فۆرمە”.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنەوەی پلانی ساڵانەی گەنم هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

پارێزگاری دهۆك: تانەوت لە دەستی ئێمەدا بوو مانگانە بە دروستی مووچەمان دابەشدەكرد

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەكانی سەرشانی جێبەجێكردووە، بەڵام بەغداد تەنها…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share