نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێكدا 20 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركران

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، تەنها ئەمڕۆ 20 نەخۆشیی نوێی شێرپەنجە لە گەورەساڵان و منداڵاندا تۆماركراون و 752 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تەنها ئەمڕۆ 20 نەخۆشیی نوێی شێرپەنجە لە گەورەساڵان و منداڵاندا تۆماركراون و 752 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چوار هەزار و 67 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە بۆ نەخۆش‎ و 200 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتووە و 129 نەخۆشیش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوە.

نەخۆشخانەی هیوا باسی لەوەش كردووە، لە ئەمڕۆدا 100 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵبوەن و 652 نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوو و 75 نەخۆش لەقاوشە جۆراوجۆرەكانی نەخۆشخانە داخڵكراون و 16 نەخۆشیش پشكنینی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری “گلدانەوە”ی ئۆتۆمبێلێکی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد،…
Total
0
Share