مەسعود حەیدەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت.

مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت و بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراق و فەرمانگەی ژمێریارییە كە هەڵەی گەورە لە شیكردنەوەی بڕگەكانی تایبەت بە یاسای بودجەدا و پشكی هەرێمدا كراوە لە هەمانكاتدا بە هەڵە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیەندراوە و پێویستە ئەو كێشانە چارەسەربكرێن.

راشیگەیاند، پەیڕەوكردنی ئینفاقی فیعلی بۆ مووچە تەنها بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەكرێت و لە هیچ پارێزگایەكی دیكە پەیڕەوناكرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیان تاوتوێكرد

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بڕیاری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆیەك دەوامی راگرت

سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی رۆژی پێنجشەممە راگیرا. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share