تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی بەشێك پزیشكەكانیان بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە لە ئێستادا بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە پزیشكانی (مقیم) نیشتەجێ و (تترج) پلەبەند لەناو سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بایكۆتی دەوامیان كردووە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا، داواش لە هاوڵاتییان كراوە، بەهۆی بایكۆتی دەوام لەلایەن پزیشكانەوە، لە كاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكان نەكەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

دروشمی فەرمیی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share