دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ ناوچە لە هەرێمدا مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هاوکارییان بکات بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانە.
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان عەبدولڕەحمان صدیق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هاوکاریان بن بۆ سەوزکردنی سێ ناوچە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە مەترسیی بیابانبوونیان لەسەرە.
سەرۆکی دەستەی ژینگە باسی لەوەکرد، هیچ ئامارێکی دیاریکراو لەسەر رێژەی بیابانبوون لە هەرێمی کوردستاندا نییە.
وتیشی، هەریەکە لە ناوچەکانی، گەرمیان، باشووری دهۆک و رۆژئاوای هەولێر هەڕەشەی بەبیابانبوونیان لەسەرە، داوایکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەوزکردن و رزگارکردنی ئەو ناوچانە هاوکارییان بکەن.