شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لێكردنەوە و لابردنی ریكلامی نایاسایی ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی و هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵمەتێكیان بۆ لێكردنەوە و لابردنی ریكلامی نایاسایی لە شەقامەكانی پاركی ئازادی، چوارتا، ئاشتی بەردەم خوێندنگای شۆڕش ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی و هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵمەتێكیان بۆ لێكردنەوە و لابردنی ریكلامی نایاسایی لە شەقامەكانی پاركی ئازادی، چوارتا، ئاشتی بەردەم خوێندنگای شۆڕش ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین كە شەقام و ستوونی كارەباكان بەكارنەهێنن بۆ ریكلامكردن بەپێچەوانەوە لە كاتی پابەندنەبوونیان سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share