بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بابەتی مووچە كێشەی گەورەی بۆ دروستكردووین و پێشنیازدەكەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە پێشینەی وەزارەتەكان بێت یاخود لەگەڵ ریزبەندیی پێشەوەی ئەو وەزارەتانە بێت كە مووچەیان پێدەدرێت.
د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بابەتی مووچە كێشەیەكی گەورەی بۆ دروستكردووین و بەشێكی پزیشك و كارمەندان لەم دۆخەی ئێستادا كە مەترسیی نەخۆشیی كۆلێرا هەیە بە نیازن دەوامنەكەن بۆیە پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەكەین كە مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە پێشینەی وەزارەتەكان بێت یاخود لەگەڵ ئەو وەزارەت و دەستانە بدرێت كە لە ریزبەندیی خشتەی مووچەدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نەخۆشخانەكان 24 كاتژمێر لە ئەركدان بۆیە پێشنیاز دەكەین مووچەی پزیشك و كارمەندان دوانەخرێت و دابەشبكرێت