یەكێتیی زانایان: نیگەرانین لە دواكەوتنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە

یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە دەردەبڕێت و راشیدەگەیەنێت، “ناكرێت مینبەری مزگەوت و كەناڵ و پەیج و سایتی كەسی ببنە شوێنی فەتوادان، هەروەها مزگەوت شوێنی خواپەرستی و ناوەندێكی گەورەی پەروەردەی رۆحی و ئیمانییە، پێویستە پەرەی زیاتری پێبدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتیی زانایانی ئایینی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “گەلی كورد لە چوارچێوەی هەستی موسڵمانێتی خۆیدا هەمیشە رێزگرتن لە رێڕەوی گەورە زانایان بەلایەوە گرنگ بووە، بە سەرچاوەیەكی بەهێزی لایەنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی لێی ڕوانیووە، بەردەوامیش هەوڵ و خزمەتەكانی مەلای كورد بەرهەمدار و لە گەشە و پێشكەوتن خۆی بینیووەتەوە و نەكەوتووەتە ژێرباری فەوزای دروستكراو و ناكۆكی و ململانێی نا تەندروستەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “یەكێتیی زانایان لە گوزەرانی زانایان و بارودۆخی ئایینی و رەوشی ئیدارەدان و ئاستی هەوڵ و هەنگاو كاردانەوەكان تێدەگات، بەردەوام پەیامی خۆی هەبووە و پێشنیاری دیراسەكراوی گەیاندووە، بۆیە دڵنیایی دەدەینە سەرجەم زانایان سوورتر دەبین لەخزمەتكردنی ئایین و پاراستنی رێڕەوی گەورە زانایان، ئەو ئامانجانەی یەكێتی زانایانی لەسەری دامەزراوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “یەكێتیی زانایان نیگەرانە لە دۆخی نالەباری كەركوك و گوزەران و دواكەوتنی مووچەی هاوڵاتییان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، كە نابێت پرسی بودجە و مووچە و مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت، داواش لە هێز و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان دەكەین بە یەكهەڵوێستی و تەبایی نێوخۆی هەرێم ئاوڕی جددیتر لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان بدەنەوە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئەگەر یەكگرتوو نەبین، دەدۆڕێین

بابەتی دواتر

دارایی هەرێم: وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ له‌ دەستەبەر هه‌ڵوه‌شێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share