زانکۆی سلێمانی میوانداریی پێشبڕكێی زانستیی زانکۆکانی عێراق دەکات

پێشبڕکێیەکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی، بە بەشداری زانکۆکانی عێراق بەڕێوەچوو.

رێبوار عەلی محەمەد رێکخەری پێشبڕکێکە رایگەیاند، “ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی بە وەرگرتنی 76 پڕۆژەی زانستی لە زانکۆ جیاوازەکانەوە، زانکۆی سلێمانی میوانداریی پێشبڕکێی زانکۆکانی هەرێم و عێراقی کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەناو ئەو پڕۆژە زانستییانەی کە هەڵبژێردراون 13 پڕۆژەی زانستییان تایبەتمەندە بە ژینگە، لە پێشبڕکێکەدا سێ پڕۆژەی زانستی لەنێو سەرجەم پڕۆژەکان لەلایەن لیژنەیەکی زانستیی تایبەتمەندەوە هەڵبژێردران”.

راشیگەیاند کە “ئەو سێ پڕۆژەیە بەشداریی پێشبڕکێی بەرلین دەکەن لە ئەڵمانیا، یەکێک لەو سێ پڕۆژەیەی کە ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە یەکێک لە ناوەندە پێشکەوتووەکانی بەرلین هەڵبژێردرێت”.

روونیشێکردەوە، ئەو پڕۆژەیەی لەلایەن بەرلینەوە هەڵدەبژێردرێت، لەلایەن ئەوانەوە جێبەجێکردن و پاڵپشتیی دارایی بۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان پێشكەشی دادگای پێداچوونەوە كرد، لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان…
Total
0
Share