لەسەر داوا و فشاری یەکێتی هێزە عێراقییەکان لە گەڕەکە کوردییەکان کشانەوە

کەمێک بەر لە ئێستا، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە گەڕەک و شوێنە کوردییەکانی شاری کەرکوک کشانەوە، ئەوەش دوای فشار و داواکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک رایگەیاند، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان پشکنینی گەڕەک و ناوچە کوردییەکانی شاری کەرکوکیان راگرتووە و لەو گەڕەکانە کشاونەتەوە بەرەو بارەگاکانی خۆیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ژووری ئۆپەراسێونەکانی کەرکوک لەگەڵ سوپا سالاری عێراق کۆبوونەوە، بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ راگرتنی پشکنینی گەڕەکە کوردییەکان.

چۆڵکردنی ئەو گەڕەکە کوردییانەی کەرکوک دوای فشاری فراکسیۆنی یەکێتی دێت بۆ کشانەوەیان لەو شوێنانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو یاخود یان ھەر رووداوێكی…
Total
0
Share