دژە تیرۆر: دەنگەکەی هەولێر تەقینەوەی بۆمب بووە

دەزگای دژە تیرۆر (پارتی) بڵاویکردەوە، ئەو دەنگە بەهێزەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بیسترا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمب بووە و هیچ زیانی گیانیی نەبووە.

وەقی راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر:

لە هەولێر بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
Total
0
Share