بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەی حەلەبی کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرتووە.

بەپێی ئاژانسی سانای سوری، هێرشەکە لە کاتژمێر 4:30ی بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و فڕۆکەخانەی حەلەبی کردووەتە ئامانج، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی ماددی زۆری گەیاندووە و بەهۆیەوە فڕکەخانەی حەلەب کارەکانی راگیراوە.

لەماوەی هەفتەیەکی رابردوودا ئیسرائیل چەندین هێرشی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چەند سەربازێکی هێزەکانی سوریا برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ سێهەمین رۆژی لەسەریەک بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share