زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ ئەم مانگە ئەگەر حكومەتی عێراق 598 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات و داهاتی ناوخۆش ناگاتە ئەو بڕەی وەكو تەواوكاریی مووچە بەكاربهێندرێت و دەبێت داوا لە حكومەتی عێراق بكرێت پشكی هەرێم بنێرێت یاخود ئەو بڕە پارەیەی بەغداد رەوانەی دەكات زیادبكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە یاخود سەرچاوەیەكی دیكەی داهات بدۆزرێتەوە، بەو بڕە پارەیە ناتوانرێت مووچەی مانگی حەوت دابەشبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتی ناوخۆ بڕەكەی دیاریكراوە لەگەڵ 598 ملیار دینارەكە كورتهێنان دروستدەبێت و بەشی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات و لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان و بانكەكان چاوەڕوانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای…
Total
0
Share