ئۆتۆمبێلێکی جێب واز وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب واز وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون.

ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی کفری رۆیشتووە و لە نزیک ناحیەی رزگاری وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و دوو سەرنشینی برینداربوون.

لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share