یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان لەسەرە بنێرێنەوە ماڵەوە و دەشڵێت، “خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا شتی وا نەبووە”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سێكتەری پەروەردە چارەسەرنەكراوە لە كاتێكدا زۆرینەی پەروەردەكانی دەرەوەی شار ئەگەر بە رێژەیەك وەریبگرین 50%ی مامۆستاكانیان وانەبێژن.

وتیشی، “خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا شتی وا نەبووە”.

راشیگەیاند، لە ئێستادا هەوڵێك هەیە كە وەزارەتی پەروەردە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی بكات كە مافیان نەفەوتێت چونكە تێیدایە حەوت ساڵە خزمەتدەكات.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی بڕیاری دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشە وانەی مامۆستایان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و مەترسی هەیە كە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ بنێرێنەوە بۆ ماڵەوە بۆیە پێویستە چارەسەرێك بۆ ئەو مامۆستایانە بكرێت كە چەندین ساڵە خزمەتدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: رێككەوتنی سیاسی هەیە و لایەنەكان رەزامەندن كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی سیاسی هەیە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لایەنەكان رەزامەندن كە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ…
Total
0
Share