هونەرمەند شوکر خەیات کۆچی دواییکرد

ئەمشەو هونەرمەندی مەقامبێژی شاری کەرکوک شوکر خەیات بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

شوکر خەیات، ناوی تەواوی شوكر محەممەد قادرە،  بەهۆی پیشەکەیەوە بە شوكر خەیات ناسراوە، لە 1940 لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە گەرمیان لە دایکبووە.

لەساڵی 1955 ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و مەقامە.

بڕیارە سبەینێ شەممە تەرمی ئەو هونەرمەندە بەرەو شاری کەرکوک بەڕێ بکرێت و لەوێ لە رێورەسمێکدا بەخاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share