بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئاژانسی زانیاری: دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان رادەپەڕێنن

دیدارێكی پێشووی بافڵ جەلال تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی فۆتۆ: ئەرشیف

سەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ ئاژانسی زانیاری رایدەگەیەنێت، مایەی شانازییە بەبێ جیاوازی و دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان رادەپەڕێنن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە قەلاچوالان سەردانی بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری کرد و لەلایەن جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسەوە پێشوازیلێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەلال شێخ ناجی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانی ئاژانسەکەی لە راپۆرتێکدا خستەڕوو و رایگەیاند، لە چێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەرکە هەواڵگرییەکانیان جێبەجێ دەکەن و هەموو هەوڵێکیان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارامە بۆ خەڵک.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری کرد کە دڵسۆزانە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی راپەڕاندووە، هاوکات پێزانینی بۆ ماندووبوونی ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانس دەربڕی لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێم و هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئارامیی هاوڵاتییانەوە و رایگەیاند، “مایەی شانازییە بەبێ جیاوازی و دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان رادەپەڕێنن و هەوڵەکانتان لەپێناو هەموو خەڵکی کوردستاندایە، ئەمەش شێوازە دروستەکەی کارکردنی ئێوەیە و ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین”.

بابەتی پێشتر

سبەی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. تۆمەتبارێك كە هەوڵیداوە منداڵە یەك ساڵانەكەی بكوژێت دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share