بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دادەبەزێت و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە رێژەی 6% ئاستی ئاوی بەنداوەكە دابەزیوە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە رێژەی 37% و بەرزترین ئاست لە ئەمساڵ 43% بووە واتا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا كە ئاو بۆ خواردنەوەی هاوڵاتییان و كارەبا تەرخانكراوە بە رێژەی 6% دابەزیوە و رۆژانەش چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوەكە دادەبەزێت.
ئاشكراشیكرد، دابەزینی ئاستی ئاو بەو رێژەیە ئاساییە بەو پێیەی وەرزی هاوینە و دوو ساڵی رابردووش وشكەساڵی بووە و دڵنیایدایە هاوڵاتییان و وتیشی، “هیچ گرفتێك لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دروستنابێت”.