ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەکاندا و لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی و وزە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەین و تەواوی سەرنج و پێشنیازەكانیان وەردەگرین و ناكرێت نرخی یەكەیەكی كارەبا بۆ حەوت هێندە گرانبكرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا بە هەموو شێوەیەك دژی گرانكردنی نرخی كارەباین و لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن و دواتر لەگەڵ ئێمە كۆبوونەوە دەكەن و سەرنج و پێشنیازەكانیان وەردەگرین.

راشیگەیاند، “ناكرێت نرخی یەكەیەكی كارەبا حەوت هێندە لەسەر هاوڵاتییان و بە تایبەت لە سیتییەكاندا بەرزبكرێتەوە بۆیە ئێمە چاوەڕوانی كۆبوونەوەی لیژنەی وزە و سەرنج و تێبینییەكانیان دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە. عەباس…
Total
0
Share