وەزیری بەرگریی عێراق دەچێتە ئەمریکا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگری بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگریی عێراق دەچێتە ئەمریکا، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایە.

بەپێی راگەیەندراوی یەحیا رەسوڵ، شاندەکە پێکهاتوون لە سەرۆکی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، عەبدولئەمیر رەشید، جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان قەیس محەمەداوی.

شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی مانەوە و پاڵپشتیی هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هەواڵگری لەنێوانیاندا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: کۆنترۆڵی توندمان هەیە بەسەر بازاڕدا و ناهێڵین بۆ مانگی رەمەزان نرخ گران بکرێت

وەزارەتی بازرگانی پلانێکی بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراکی راگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، دووپاتیشیکردەوە، کۆنتڕۆڵی…
Total
0
Share