سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێکەوتی 25 ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان ئەنجامدەدرێت.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمە، لەگەڵ ئەوەش هەوڵماندا ئەو بڕیارەی دەدرێت رەنگدانەوەی بۆچوونی سەرجەم لایەنەکان بێت و دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن ببێتە خاڵی یەکدەنگی”. ئاماژەی بەوەشکرد، “سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانمان کرد و پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەبوو، تا سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد”.

ئاشکراشیکرد، “ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکیی هەرێمی کوردستان مەرسومێکی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کوردستان دەرکرد بەپێی مەرسوومەکە لە رێکەوتی 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: حکومەتی عێراق جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەعرەجی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share