بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لە زیادکردنی بۆ کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی، 221 ملیۆن و 80 هەزار و 248 دۆلاری فرۆشتووە، کە بانکەکە بە نرخی بنەڕەتی ئاڵوگۆڕ 1305 دینار فرۆشتوویەتی.

زۆربەی فرۆشی دۆلار بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەی (حەواڵە، قەرز) بووە بەڕێژەی 186,220,248 دۆلار چووە، لەکاتێکدا باقی 34,860 هەزار دۆلار بەشێوەی فرۆشتنی کاش رۆیشتووە.

ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕیوە نۆ بانک بوون، هاوکات ژمارەی ئەو بانکانەی کە وەڵامی داواکارییەکانی بەهێزکردنی باڵانسەکانیان داوەتەوە لە دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە 18 بانک، هاوکات کۆی گشتی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و نێوەندگیری بەشداربوون لە زیادکردنەکەدا 85 کۆمپانیا بووە.

بابەتی پێشتر

تورکیا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئیندۆنیزیا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

تا پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان ناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچە دابەشنەكرا

25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێدەكرد، بەڵام حكومەت تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی دەستپێنەكردووە.…
Total
0
Share