کێشەی کەم ئاویی چەند گوندێکی گەرمیان چارەسەر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی گەرمیان سەرپەرشتی پڕۆژەیەک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بەشێک لە گوندەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان.

پڕۆژەکە بە هاوکاریی رێکخراوەکانی ھاوکاریی ئەڵمانی و میدیکۆی نێودەوڵەتی، بەچاودێری و سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان و بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەورووبەری گەرمیان جێبەجێدەکرێت.

پڕۆژەکە بە ناونیشانی ژیانەوە دەبێت و بەشێکی زۆر لە گوندەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

پرۆەژەکە چارەسەری کێشەی کەمئاوی ئەو گوندانە دەکات کە کێشەی ئاویان ھەیە، لە ئێستاشدا کێشەی ئاوی ھەر یەک لەگوندەکانی کونەکۆتر، درۆزنەی بچوک و گامەخەڵ بەلێدانی بیری قوڵ چارەسەرکراون.

هەروەها ژمارەیەک گوندێکی تریش ماون بڕیارە لەنزیکترین کاتدا کێشەی کەمئاوییان چارەسەر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share