جەبار گۆران: دڵەڕاوكێی هاوڵاتییان و رووكردنە كڕینی دۆلار نرخەكەی بەرزكردووەتەوە

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دڵەڕاوكێی و كاردانەوەی هاوڵاتییانەوە كە دۆلارێكی زیاتر دەكڕن بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، “بەهای 100 دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار و ئێوارەی ئەمڕۆش بەهای دۆلار جارێكی دیكە دابەزینی بەخۆوە بینی”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە، بەڵام بەهۆی سزادانی چەند بانكێكی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە كە دەیەوێت بەر بگرێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار بەهاكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

جەبار گۆران ئاشكراشیكرد، بەهۆی ترسی هاوڵاتییان لە زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەپەلە روویان لە بازاڕكردووە جۆرێك شڵەژان دروستبووە و وایكردووە بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، ئەگەر نا بەهیچ شێوەیەك بەهای دۆلار نابێتە 200 هەزار دینار، ئابوریی عێراق بۆ ئەمریكا گرنگە و عێراق بەردەوام نەوت دەفرۆشێت و بەهای دۆلار بەو شێوەیە بەرزنابێتەوە كە باسدەكرێـت.

وتیشی، “لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار دینار لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ بەهاكەی گەیشتە 158 هەزار دینار و دواتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە”.

بابەتی پێشتر

کۆڕی شانۆی با دەقێکی بەختیار عەلی دەباتەسەر تەختەی شانۆ

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share