نوسینگەی قوباد تاڵەبانی تێچووی گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك لەئەستۆ دەگرێت

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران ئەرك و تێچووی گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك لەئەستۆ دەگرێت.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگاكەیان پێشوازییان كرد لە خێزان، منداڵ و کەسوکاری کۆچبەری کۆچکردوو (فەخرەدین ئەحمەد) کە لە رێگای کۆچی نایاساییدا لە 2ی ئەم مانگە بەهۆی نەخۆشی کتوپڕ لە وڵاتی مەکسیک گیانیلەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی، بڕیاردرا هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی مادیی و کارئاسانی بکرێت بۆ گەڕانەوەی تەرمی کۆچکردوو.

وا بڕیارە رۆژی هەینی تەرمەکەی بگاتەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەخاکیبسپێردرێت، وەك ئەوەی دەزگای لوتكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

تیمی دیپلۆماسیی دانیمارك بەغدادی جێهێشت

بابەتی دواتر

ئاگرێك لە نزیك دارستانی قەڵادزێ كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داقوق.. قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندرا

قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری قەزای داقوق و گوندەكانی دەوروبەری راگەیاندرا. بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share