بەڵێنێكی سودانی بۆ ناردنی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشكراكرا

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سەرباری ئەوەی هەرێم وەك پێویست پابەندنییە کە نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات، بەڵام بەپێی زانیارییەكان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكردووە لە كاتی كاركردن بە یاسای بودجە ئاسانكاری بكرێت و بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێـت.

ئاشكراشیكرد، عێراق داوایكردووە داهاتە نانەوتییەكان رادەستی بەغداد بكرێت و دواتر 50%ی كۆی گشتی داهاتە نانەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێندرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر حكومەتی عێراق كە ئەو بڕە پارەیەی وەكو سولفە بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە بە مەبەستی نیازپاكی بووە بۆ رێككەوتن لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم كە دوای بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: زانیاریی هەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە عێراق 800 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانە بكات

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ماددەیەکی ژەهراوی دەدرێت کە لە تیک تۆکدا بانگەشە بۆ سوودەکانی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی…
Total
0
Share