نوێنەری نەسڕ لە بەرشلۆنەیە و دێمبیلی دەڵێت: ناڕۆم

یانەی نەسڕی سعوودی گرێبەستێکی خەیاڵیی پێشکەش بە عوسمان دێمبیلی فەرەنسی کردووە، بەڵام یاریزانەکە ڕاستەوخۆ ڕەتیکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “فووت مێرکاتۆ”، نوێنەرانی یانەی نەسڕی سعوودی سەردانی نووسینگەکانی کامپ نو-یان کردووە و مەبەستی سەرەکییان کڕینی عوسمان دێمبیلی بووە.

سعوودیەکان گرێبەستێکیان بەبڕی (200) ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی چوار وەرز خستووەتە بەردەستی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە، واتا بۆ هەر وەرزێک مووچەی 40 ملیۆن یورۆ.

دێمبیلی بەهۆی پێکانەوە چەند وەرزێکە دەناڵێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارسا هیچ پلانێکی نییە بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە، وەرزی ڕابردوو لە کۆی 25 یاری توانی پێنج گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share