کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی گردی زەرگەتەیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتی بە بەشداریی رزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و د. میران محەمەد سالار لالە سەرحەد سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە گردی زەرگەتە کرد و لەلایەن شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە تایبەت هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست لە پارێزگاکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ پشووی فەرمییە

بابەتی دواتر

لە قاهیرە بینایەک رووخا و 10 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share