وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوو 250 ملیار دینار خەرجی ناپێویست كەمكراوەتەوە و بۆ مووچە تەرخانكراوە

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 250 ملیار دینار خەرجی ناپێویست كەمكراوەتەوە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانكراوە و دەشڵێت، لە 80% داهاتەكان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بەكارهاتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی خەرجییەكانیان رێكخراونەتەوە بە شێوازێكی دیكە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان خەرجكراوەتەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەو خەرجییە ناپێویستیانەی كە كەمكراشوەتەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و دابینیكردنی مووچەی فەرمانبەران بەكارهاتووەتەوە.

لەبارەی سیستمی دیجیتاڵی، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشكرد “لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانمان كاغەز بەكارناهێندرێت و سیستمی ژمێریاریمان بە دیجیتاڵیكردووە لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین و بەڕێوەچوونی كارەكان بە شێوازێكی شەفاف و باشتر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
Total
0
Share