كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای پشتێنەی شار (حەولی ) لە نێوان رێگای كەلار بۆ گردەگۆزینە، ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەكی دا گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئەڵتیما) لە كەلار بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆیشتووە لە رێگای پشتێنەی شار، لە هاوڵاتییەكی داوە و بەسەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تیمی هاتوچۆ بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
Total
0
Share