لە هەولێر خەزوورێک زاواکەی خۆی کوشت

کەمێک بەر لە ئێستا لە شاری هەولێر خەزوورێک زاواکەی خۆی دەداتە بەر دەستڕێژ گوللـە و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات.

رووداوەکە لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر روویداوە، هۆکارەکەی کێشەی خێزانی بووە.

ئەو کەسەی کوژراوە، تەمەنی 26 ساڵە و خاوەنی منداڵێکە، لەگەڵ ماڵی خەزووریدا ناکۆکییان هەبووە، دوای ئەوەی چووەتە ماڵی خەزووری لەکاتی هاتنە دەرەوەیدا لە سەر شەقامەکە خەزووری بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقەی لێکردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

تائێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەپێی شایەتحاڵەکان، “منداڵی کوژراوەکەش کە تەمەنی پێنج ساڵە بە رێکەوت گوللـەیەکی بەرکەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
Total
0
Share