جارێكی دیكە ئاگر لە سنووری ناحیەی گاپیڵۆن كەوتەوە

ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە سنووری ناحیەی گاپیڵۆن كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

كامەران حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە زیاتر لە 300 دۆنم لە پووش و پاوان و رەز و باخی هاوڵاتییان لە سنوورەكە سووتاون و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و هاوڵاتییانی سنوورەكە لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

راشیگەیاند، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لەم هەفتەیەدا چوارجار ئاگر لە سنوورەكە كەوتووەتەوە كە زەرەر و زیانی زۆری بە ناوچە دارستانییەكانی سنوورەكە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share