تۆمەتبارێك كە هاوڵاتییەكی برینداركردبوو دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە كەسێك بە تۆمەتی بە فیشەك برینداركردنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە سنووری بنكەی پۆلیسی هەواری شار دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بە دەم دەنگی تەقەكەوە چوون و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی برینداركردووە و هەڵاتووە.

هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لە ماوەیەكی كەمدا بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ف.ت.ع.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share