دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە پێشتر لە زیندانێکی خانەقین هەڵاتبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێک بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری وورد و بەدواداچوون توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەکەمتر لە 24 کاتژمێر دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانمان توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت”.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە و پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە”.