لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە دۆلاری ساختەیان ساغکردبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە رێکەوتی 22 ی حوزەیران نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکرانەوە کەوا دووکەس پارە و دۆلاری ساختە ساغدەکەنەوە لەناو بازاڕی سۆران دەست بەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و توانیان هەردوو کەسەکە کە دانیشتووی وڵاتی تورکیان دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستگیرا بەسەر بڕی 10 هەزار و 350 دۆلاردا لە جۆری 50 دۆلاری ئەمریکی ساختە”.

ئاشکراشیکرد، “لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران هەردوو تۆمەتباران راگیران بە پێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان و لێکۆڵینەوە ڵەگەڵیان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن،…
Total
0
Share