عێراق داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمپی هۆلەوە دەکات

ماوەی چەندین ساڵە دۆسیەی کەمپی هۆل بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و عێراقیش داوا دەکات لە رێگەی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییەوە چارەسەری کۆتایی بدۆزێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ ئالینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسیی و هەرێمییەکان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

گفتوگۆکردن لەبارەی کەمپی هۆلەوە بەشێکی دیکە لە کۆبوونەوەکەی پێکهێنا و هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی کشانەوەی دەوڵەتەکان لە سوریا و هاریکاریی هەمووان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەعرەجی داوایکرد، ئەمریکا پشتیوانی پێشنیاری عێراق بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمپی هۆلەوە پێش کۆتایی ئەمساڵ.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە…
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share