حەوت رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

بەهۆی پشووەکانی جەژنی قوربان و چەند بۆنەیەکی دیکەوە حەوت رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشوو.

خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، بەهۆی جەژنی قوربانەوە، چوار رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشووی فەرمی.

بەپێی رۆژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژەکانی 28، 29، 30 و 1ی تەمموز بەهۆی جەژنی قوربانەوە، دەبێتە پشووی فەرمی.

هەر بەپێی خشتەکە، لە مانگی تەمموزدا سێ رۆژی دیکە دەبێت بە پشووی فەرمی كە رۆژی 14ی تەمموز بەبۆنەی راگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق و 18ی تەمموز سەری ساڵی کۆچی و 27 ی تەمموز رۆژی 10ی موحەڕەم دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share